بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە دكتۆر عادل عەبدولمەهدی، سەركردەی دیار و سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق.

لە دیدارێكدا كە قوباد تاڵەبانی ئامادەیبوو، گفتوگۆی هەمەلایەنە دەربارەی پرس و پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و هەرێم و هەڵبژاردنەكان كرا، جەخت لە چارەسەركردنی سیاسییانەی كێشەكان كرایەوە و دەستوور بكرێتە پێوەری چارەسەركردنی كێشەكان و هەموولایەك لەپێناو ئارامی و سەقامگیری هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ.

لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراقەوە هەردوولا هاوڕابوون لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا كە رەنگدانەوەی خواستی هەموولایەنەكان بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی.

سەبارەت بە چاكسازی و گۆڕانكارییەكانی یەكێتی لەماوەی ڕابردوودا، بافڵ تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدا و وتی، یەكێتی بە ئاڕاستەی راستكردنەوەی رێڕەوی حیزبی و پاراستنی یەكێتییەكەی مام چەند هەنگاوێكی ناوە، بۆ لەمەودوا درێژە بەو سیاسەتە نیشتمانییە دەدەین كە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەكات نەوەك مەرام و ئامانجێكی دیاریكراو، دڵنیایشیدا یەكێتی لە ئاست بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان دەبێت و دەمانەوێت لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنەكان هاوكار و پشتیوان بین بۆ بونیادنانی وڵاتێكی ئارامتر و خۆشگوزەرانتر بۆ هاوڵاتییانمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا