فارس عیسا: سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم دەنێرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پێشبینی دەکات سەرەتای هەفتەی داهاتو 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە میدیای پارتی راگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە ئاستێکی باشدایە و هەردولا رۆژانە لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەن، هەروەها لەسەر پرسی نەوت و گازیش هەردولا گەیشتونەتە رێککەوتن، دو لیژنەی تایبەت پێکهێنراوە بۆ ئامادەکردنی رەشنوسی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، راشیگەیاند؛ سودانی لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە.

وتیشی: پێش 10 رۆژ رێکاری ناردنی 700 ملیار دینارەکە کۆتاییهاتبو، بڕیاربو بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت و هیچ کێشەیەکیش لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەکە نییە.

هەروەها وتیشی: پێیوست بو لەم هەفتەیە ئەم پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانەبکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی عێراق لە سەفەر بو بۆیە ناردنەکە بۆ هەفتەی داهاتو دواکەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا