عێراق قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی عێراق چەند بڕیارێكی لەبارەی رێكارەكانی خۆپارێزییەوە دەكردو یەكێك لە بڕیارەكانیش دانانی قەدەغەی هاتوچۆیە لە نێوان پارێزگاكاندا.

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هاتوچۆی نێوان شارەكانی عێراق بە تەواوی رادەگیرێت و تەنیا بۆ هەندێك حاڵەتی مرۆیی و هاتووچۆی كارمەندانی دەوڵەت رێگەی پێدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، گشت جۆرە چالاكییەكی كۆمەڵایەتی و ئاینی قەدەخە دەكرێن بۆ ئەو مەبەستەش وەقفەكانی سوننە و شیعە ئاگاداركراونەتەوە تاوەكو هیچ چالاكییەكی ئاینی ئەنجام نەدرێت.

ئەو رێكارانەش دوای ئەوە دێت سەرەڕای زۆربوونی رێژەی توشبوون بە كۆڤید 19، هاوكات لەئێستاشدا ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق زیادیكردووە.

حكومەتیش دەیەوێت لە رێگەی چەند رێكارێكەوە كار بۆ سنورداركردنی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا