راوێژكارێكی كازمی: رێژەی هەژاری و بێكاری كەمی كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژكاری ئابوری سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی بێكاری و هەژاریی لە عێراق كەمیكردووە و پاڵپشتی بانكی ناوەندیش بۆ كەرتی نیشتەجێبوون كاریگەریی گەورەی هەبووە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری ئابوری مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: رێژەی بێكاری لە 27% ەوە بۆ 22% كەم بووەتەوە و رێژەی هەژاریش لە 35% ەوە بۆ25% كەم بووەتەوە.

باسی لەوەشكرد، پاڵپشتی بانكی ناوەندی عێراق بۆ كەرتی نیشتەجێبوون بە بڕی زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار بەبێ سوود، هۆكارە بۆ رەخساندنی هەلی كار و كەمكردنەوەی بێكاری و رەخساندنی هەلی كاری زیاتر لە كاتێكدا 20% ی هێزی كاری وڵات لەو كەرتەدا كاردەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا