پۆڵه‌تیك پرێس
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه ده‌ركرد و بە پێی بڕیاری لیژنەكه قەدەغەی هاتۆچۆ لە عێراق بەشێوەی گشتی هەڵگیراوه به‌ڵام رۆژانه قەدەغەی هاتوچۆ لەکاتژمێر 9 ی شەو دەسپێدەکات تا 5ی بەیانی ده‌بێت.
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه ده‌ركرد و رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ و به‌رده‌وامیدان به‌داخستنی مۆڵ و چێشتخانه و كافتریا و هۆڵه‌كانی پرسه و بۆنه‌كان.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی رێژه‌یی لەکاتژمێر 9 ی شەو دەسپێدەکات تا 5ی بەیانی.
به‌پێی بڕیاری لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی عێراق، داخستنی مۆڵ، چێشتخانه، كافتریاكان، چایخانه، هۆڵه‌كانی سینه‌ما، هۆڵی پرسه و بۆنه‌كان، مه‌له‌وانگه له رۆژانی پشوی جه‌ژنی ره‌مه‌زان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌دوای رۆژی 17ی ئاياره‌وه له‌كاتژمێر 5 ی به‌یانی تا 8:30 خوله‌كی شه‌و ده‌كرێنه‌وه.
هاوكات لیژنه‌كه داوای جێبهجێبهجێكردنی رێنماییه‌كانی كردووه و كۆڕوۆبوونهوهكانیشی قه‌ده‌غه‌كردووه.