هێزێكی ئەمنی زۆر لەبەردەم ماڵی كاندیدی سەرۆك وەزیران بڵاوەی پێكراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەناڵی ڕەشیدی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، ئەمشەو هێزە ئەمنییەكان لە شاری بەغداد لە نزیک ماڵی محەمەد شیاع سودانی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوەیان پێکراوە.

لەبەردەم نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی خۆپیشاندان دژی کاندیدکردنی ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران دروشمیان دژی ناوبراو وتەوە. هێزە ئەمنییەكانیش بە مەبەستی پاراستنی ناوبراو لە نزیك ماڵەكەی بڵاوەیان پێكراوە .

دوای ململانێیەكی زۆر و تێپەڕینی نزیكەی 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دواجار لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی كە زۆرینەی شیعەكان پێكدەهێنن، محەمەد شیاع سودانیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندید كرد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا