كۆمسیۆن بۆ سەرۆكایەتی هەرێم: ناتوانین لە 25 ی شوبات هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەببەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە نووسراو سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە؛ ناتوانێت لە وادەی دەستنیشانكراوی مانگی شوبات، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەببات.

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی رۆژنامەوانانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، 3-1-2024 كۆمیسیۆن نووسراوی فەرمی بۆ هەرێمی كوردستان كردووە، كە ناتوانێت لە 25ی شوباتی 2024 كە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كراوە، هەڵبژاردن بەڕێوەببات.

عیماد جەمیل وتی: هۆكاری ئەوەی كۆمیسیۆن ناتوانێت لەو وادە دیاریكراوەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەببات، ئەوەیە بەو ماوەیەی لەبەردەستییەتی، ناتوانێت رێكارەكانی دیكە تەواو بكات، كە لە خشتەی كاری كۆمیسیۆن هاتووە و فریا ناكەوێت، ئەویش بەهۆی یەكلانەبوونەوەی سكاڵای دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

دادگای باڵای فیدراڵی لە 21ی كانوونی دووەمی 2024، دانیشتنێكی دیكە دەكات بۆ تاوتوێكردنی سكاڵایەك كە لە دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشكەش بە دادگاكە كراوە.

عیماد جەمیل دەڵێت، دەبێت ئەو پرسە لە دادگای باڵا یەكلابكرێتەوە تاوەكو كۆمیسیۆن بزانێت بە فرەبازانە یان یەك بازنە هەڵبژاردنەكە بەڕێوەدەبات، چونكە ئەو پرسە ئامادەكاریی دەوێت و رێكارەكانی جیاوازن.

سكاڵاكە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و ئامانج شەمعوون، ئەندامی كریستیانەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە، یەكێك لەو ماددانەی تانەی لێدراوە تایبەتە بە شێوازی بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا