پەرلەمان گفتووگۆ لەسەر بودجەی 2020 دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆ لە بارەی بودجە لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكەنەوە.

رێبوار كەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكەنەوە، یەكێك لەو بابەتە گرنگانەی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ دەبێت.

وتیشی: لەگەڵ ئەوەی تەنها سێ مانگ ماوە بۆ بودجەی ٢٠٢٠، بەڵام گرنگە بۆ زانینی شێوازی خەرجی و داهاتی عێراق و زانینی ناوەڕۆكی بودجەی عێراق و چۆنێتی دابەشكردنی لەم سێ مانگەدا.

رێبوار كەریم لەبارەی گفتوگۆی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ وتی: لە هەفتەكانی دواتر گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە بودجەكانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ دەستپێدەكات، چونكە لە ئێستادا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئامادەكاری بۆ دەكرێت، چونكە بەپێی یاسا پێویستە بودجەی سێ ساڵ بنێردرێت بۆ گفتوگۆ، بەڵام ساڵێكیان جێگیر دەكرێت، ئەوانی دیكە قابیلی گۆڕانكارییە .

لەبارەی ئەوەی دەكرێت رێككەوتن لەبارەی بودجەی ٢٠٢٠ بكرێتە بنەمایەك بۆ بودجەی ٢٠٢١ ئەو پەرلەمانتارەی عیراق ئاماژەی بەوە كرد، لە هەندێك بڕگەدا دەكرێت بودجەی ٢٠٢٠ بكرێتە بنەما بۆ بودجەی ٢٠٢١، بەڵام لە بڕگەكانی تایبەت بە رێككەوتنی هەرێم و بەغدا پێویستی بە رێككەوتنی نوێیە، نەك ئەوەی لەسەر بودجەی ٢٠٢٠ كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا