وەزیری بەرگری ئەمریكا نامەیەك ئاراستەی سەرۆكی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نامەیەكی لە وەزیری بەرگریی ئەمریكا پێگەیشت، كە تێدا سوپاسی دەكات بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی رۆژی حەوتی ئەم مانگە لە سەردانیدا بۆ هەولێر، لێی كرا.

لە نامەكەیدا لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا دەربارەی سەردانەكەی بۆ هەولێر نووسیویەتی: مایەی خۆشحاڵیم بوو جەخت لە هێز و گرنگیی هاوبەشیی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە عێراق بكەمەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە نامەكەیدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، ئۆستن وێڕای ئاماژەدان بە پێزانینی بۆ گفتوگۆیان دەربارەی پابەندیی هاوبەشی هەردوولا بۆ تێكشاندنی یەكجارەكیی داعش، داكۆكی لەوە كردووەتەوە هاوكاریی بەردەوامی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا، بۆ عێراقێكی ئارام و سەقامگیر و خاوەن سەروەری، پێویستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا