ئێران: لە بەغدا بەردەوام دەبین لە دانوستانەکانمان لەگەڵ سعودیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەیە بەردەوامبێت لە دانوستانەکانی لەگەڵ سعودیە لە بەغدای پایتەختی عێراق”.

لەوبارەیەوە سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “بەردەوام دەبین لە دانوستانەکانمان لەگەڵ سعودیە لە بەغدا و دانانی وادەی دانوستانەکە دەگەڕێتەوە بۆ سعودیە”.

لەبارەی دانوستانە ئەتۆمییەکانیشەوە خەتیبزادە ئاماژەی بەوەکرد، “لە ئێستادا پێشکەوتن هەیە لە هەندێک دۆسیەی دانوستانەکانی ڤیێنا بۆ لابردنی سزا و سنوورەکانی سەر ئێران”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا