عێراق رێكاری دیپلۆماسی بەرامبەر ئێران دەگرێتەبەر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەڕەشە لە ئێران دەكات و دەڵێت، لەبەرامبەر دەستدرێژییەكانی ئەم دواییە، لەسەر ئاستی باڵا ڕێكاری دیپلۆماسی دژ بەو وڵاتە دەگرنەبەر.

بەگوێرەی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بڵاوكرایەوە، هاتووە: وەزارەتی دەرەوە بە توندی بۆردومان و هێرشەكانی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر چەند ناوچەیەك لە هەرێمی كوردستانی عێراق سەركۆنە دەكات كە ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی بێتاوان تێیدا شەهید و برینداربوون.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەم هەڵسوكەوتە تاكلایەنە دووژمنكارییە، نابێتە فاكتەرێك بۆ چارەسەر و سەقامگیریی، پێشتر هەڵوێستمان دەربڕی كە ئاماژەمان بە مەترسی دەستدرێژییەكان كرد بۆسەر سەروەریی عێراق و ئاسایشی هاووڵاتیانی و دەبنە هەڕەشەیەكی بەردەوام بۆ زیاتر ئاڵۆزبوونی ناوچەكە و هەڵكشانی ئاستی تەنگژەكان.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر ئاستی باڵا ڕێكاری دیپلۆماسی دەگرنەبەر، بەجۆرێك ببێتە مایەی پاراستنی سەروەری عێراق و پتەوكردنی ئاسایشی گەلەكەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا