دوای یاسای قه‌رز.. كورد به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس
له‌دواى په‌سه‌ندكردنى یاساى قه‌رز له‌په‌رله‌مانی عێراق، رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌، فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانیش به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌بێ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان په‌رله‌مانی عێراق یاسای قه‌رزی تێپه‌ڕاند، ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ ده‌رباره‌ى بایكۆتى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ دانیشتنى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو روویدا.

حه‌سه‌ن ئاڵى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و تا ئێستا هیچ بڕیارێك نیه‌ بۆ بایكۆتى دانیشتنى په‌رله‌مان له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌.

ده‌رباره‌ی ناردنی 320 ملیار دینار وه‌ك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق بۆ هه‌رێم حه‌سه‌ن ئاڵى وتیشى:”به‌ بۆچوونى خۆم له‌ ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو حكومه‌تى عێراق 320 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌دوورى نه‌زانى له‌ساڵى 2021 حكومه‌تى عێراق په‌نا بۆ قه‌رزركردن نه‌باته‌وه‌ چونكه‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ى داهاتى وڵات نه‌وته‌، له‌ئێستاشدا نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، به‌وه‌ش داهاتی عێراق بۆ نیوه‌ كه‌مبووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ هۆى دروستبوونى كورتهێنان له‌ بودجه‌دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا