کێشەی دواکەوتنی ئارد چارەسەرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بــەشە ئاردی دوو مانگ بۆپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و کێشەی دواکەوتنی ئارد چارەسەرکرا.

دکتۆر بڕیار ڕەشید پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، “ماوەی مانگێکە  لەگەڵ بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵەی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی عێراق لەسەرخەتین بۆ چارەسەرکردنی گرفتی دواکەوتنی بەشە ئاردی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک کـە دوو مانگ لەدوای هەموو پارێزگاکانی تری عێراقەوەن”.

ئاشکراشی کرد، “دوای دیدارمان لەگەڵ وەزیری بازرگانی و بەڕێوبەری گشتی دابەشکاری دانەوێڵەی عێڕاق، بڕیاردرا ئەو گرفتـە چارەسەر بکرێت، بەشە ئاردی دوو مانگ دواکـەوتوو بنێردرێت و ئەوکێشەیە بەتەواوەتی چـارەسەر بکرێت”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک