لەبارەی جۆرە چوکلێتێکەوە هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتییان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ هەینی (5-4-2024) بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکات کە كە ئەو چوكلێت و شیرینیانە نەكڕن کە بەشێوەی هەڵڕژارو دەفرۆشرێت و زیانەكانی خۆراكە بەسەر چوەكانیش دەخاتەڕوو.

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و زیادبونی خواست لەسە كڕینی نوقڵ و شیرینی، كە لەلایەن دەستگێڕ و ماركێت و دوكاندارەكانەوە بەشێوەی هەڵڕژاو بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، كە بەشێكیان گومانی بەسەرچونی ماوەكەی لێدەكرێت، لە رووی تەندروستییەوە زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت.

روونیدەکاتەوە، “بۆیە واباشترە لەكاتی بازاڕكردندا و پێش كڕینی خواردەمەنی سەرنج لە ماوەی بەسەرچونی بدرێت.
وتیشی: لیژنە هاوبەشەكان دەستیان بەسەر بڕیكی زۆر چوكلێتدا گرتوە كە ماوەكەیان بەسەر چوە و خاوەنەكانیان بەنیازبون بە شێوەی هەڵڕژاو بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبكەنەوە”.

رونیكردەوە: بەشێك لە توشبون بە نەخۆشییە مەترسیدارەكان، خۆراكە ماوەبەسەرچوەكانە، نوێنەركەی تەندروستی جەخت دەكاتەوە؛ لەكاتی بازاركرندا بەوردی سەرنج لە بەرواری دروستكردنی خۆراكە ماددەكان بدەن.

نوێنەرەکەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندرووستی لە لیژنەکانی قائیمقامیەت لە درێژەی هۆشدارییەکەیدا رێنمایی هاوڵاتییان دەکات و دەڵێت: یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی خراپبوون و زیانگەیاندن بە خواردن و خواردنەوەكان، پلەی گەرمی بەرز و تیشكی خۆرە، بەهەمان شێوە ئەوەش یەكێكی دیكە لەو زیانانەی كە رووبەڕووی تەندروستیی مرۆڤ دەبێتەوە، بۆیە نابێت هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك لە پلەی گەرمی بەرز و بەر تیشكی خۆر دابنرێت.

لەسەر زۆر خواردنی شیرینی لە رۆژانی جەژندا راشیگەیاند: بەهۆی هەبونی بڕێكی زۆر شەكر لە چوكلێت و ئەو شیرینیانە واباشترە كە زیادەرۆیی لە خواردنیاندا نەكرێت.

ئازاد نەبی، نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات، “بۆ پاراستنی خۆتان و خێزانەكانتان و لەبەر هەبونی زیان بۆسەر تەندروستی ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە پلەی گەرم و بەرتیشكی خۆر دادەنرێن و لەلایەن دەستگێڕ، دوكان و ماركێتەكانەوە دەفرۆشرێن، مەكڕن و بەكاریان مەهێنن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا