لەسەر تەقاندنەوەی بۆرییە نەوتەكە داوای زانیاری لەحكومەت دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوریی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، داوا لەحكومەت و لایەنەپەیوەندیدارەكان دەكەن زانیاری تەواویان لەسەر تەقاندنەوەی بۆرییە نەوتییەكەی هەرێم پێبدات.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوریی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەك لیژنەكە كۆبونەوەیەكیان لەسەر تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێم لە سنووری توركیا كردووەو داوایان كردووە حكومەت روونكردنەوەیان لەبارەی زەرەرو زیانەكانی رووداوەكەوە پێ بدات.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەیانەوێت بزانن ئەو بۆرییە چەند زیانی بەركەوتووە و كەی چاكدەكرێتەوە.

هەفتەی رابردو حكومەتی هەرێمی كوردستان تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێمی بۆ بەندەری جەیهانی توركی راگەیاند، بەرپرسیاری تەقاندنەوەكەشی خستە ئەستۆی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بەو هۆیەشەوە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراو تیمەكانیش سەرقاڵی چاككردنەوەی بۆرییەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا