فراكسیۆنی یەكێتی چەند زانیاریەك لەبارەی گەڕانەوەی داهاتی سلێمانی ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان بڕی ئەو داهاتەی خاڵە سنوریەكان ئاشكرادەكات كە لە چوار مانگی رابردوودا بۆ حكومەت گەرێندراوەتەوە و دەڵێت “کێشەی سەرەکی لەنەبوونی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بریتیە لەسەرچاوە نەوتییەکان”.

بەشێك لە پەرلەمانتارانی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هۆكاری بەردەوامی لێبڕینی موچە و گۆرانكاریكردن لەدابەشكردنی
بۆ نەگەڕاندنەوەی داهاتی سلێمانی بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێم دەگەرێننەوە.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی،كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی دارایییە لەپەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “چەند سەرچاوەیەك بۆ داهاتی هەرێمی كوردستان بوونی هەیە، لەگرنگترین ئەو داهاتانەش داهاتە نەوتییەكانە، ئێستاش بەفەرمی رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت بە فەرمی دەفرۆشرێت”.

سەرۆكی لیژنەی دارایی وتیشی “چەندرۆژێكە قسە لەسەر ئەوە دەكرێت كە لەیەكێك لەدەروازە سنورییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی پارە بۆ خەزێنەی حكومەت ناگەرێندرێتەوە، بەڵام بۆ بەرچاوڕوونی هەموولایەك تەنها لە چوار مانگی رابردووی ئەمساڵ بڕی 571 ملیارو 400 ملیۆن دینار لەداهاتەکانی پارێزگای سلێمانی چۆتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارای و خەزێنەی حکومەتەوە”.

بەوتەی زیاد جەبار، ئەو دەنگۆیانە تەنها درۆیەكی شاخدارە و دۆزینەوەی بیانووە بۆ لێبڕینی موچە و دابەشكردنی بەو شێوەی هەیە، کێشەی سەرەکی لەنەبوونی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بریتیە لەسەرچاوە نەوتییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا