دانیشتنەكەی پەرلەمان دواخرا

پۆڵەتیك پرێس

بڕیاربوو ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و تیمی حكومەت بەڕێوەبچێت، بەڵام سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، كۆبونەوەكە دواخراوە، چونكە تیمی حكومەت دەیەوێت خۆیان كۆبونەوەیەك بكەن، پاشان سەردانی پەرلەمان بكەن.

كۆبونەوەكە بەئامانجی ئامادەكارییەك بوو بۆ كۆبوونەوەكەی سبەی كە بڕیاربوو شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبن.

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كۆبونەوەكە دواخراوە، چونكە دەبوو بەرپرسانی حكومەتیش بهاتنایە بۆ كۆبونەوەكەی ئەمڕۆو رونكردنەوەیان بدایە تاوەكو دواتر بێنە پەرلەمان.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت حكومەت و ئەنجومەنی وەزیران كۆبونەوەیەك ئەنجام بدات دواتر بەشداری كۆبونەوەی پەرلەمان بكەن، بەوهۆیەشەوە كۆبونەوەكەی پەرلەمانیش دوادەخرێت”.

پێشتر بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بڕیار بوو سبەی تیمێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەی پەرلەمان بكەن و ئەو دۆكیۆمێنتانە بخەنەڕوو كە لە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق واژۆ كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا