روونكردنەوە لە بارەی راگرتنی موچەی پلە باڵاكان دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ئەو راگرتنەی ئێستا لە موچەی بەشێك لە پلە باڵاكاندا روویداوە لە پێناو رێكخستنەوەی مووچەدایە، چونكە بەپێی یاسای چاكسازی سیستمێكی نوێی مووچە دانراوە و مووچەی خانەنشینی پلە باڵاكان كەم كراوەتەوە.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پێشتر بە سیستمێك موچە دابەش دەكرا كە خانەنشینان 80% موچەكانیان وەردەگرت، بەڵام ئێستا خانەنشینان بە پێی سیستمی نوێی موچە، 15% تا 50% ی موچەكانیان وەردەگرن، ئەویش گەر خزمەتی زۆر بێت و بڕوانامەی بەرز بێت ئەنجا دەگاتە 50%.

وتیشی: بە یاسا مووچەی پلە باڵاكان یان خانەنشینی پلە باڵاكان رێكخراوەتەوە موچەی پلە باڵاكان كەم دەكرێتەوە كەمترین كەس نیوەی موچەكەی وەردەگرێت كە دەگاتە50% .

باسی لەوەشكرد، ئەو راگرتنەی ئێستا هەیە، لە پێناو رێكخستنەوەی موچەیە، چونكە ئەو پلە باڵایانەی كە ئێستا مووچەكەیان راگیراوە، ئەوانەن كە بە ناونیشانی پلەیەكی وەزیفی خانەنشین بوون، بەڵام بە فعلی ئەو كارەیان نەكردوە بەوهۆیەوە ئێستا موچەكەیان راگیراوە، بەڵام بە یاسای خانەنشینی پێشمەرگە خانەنشین دەکرێن و موچەیان پێدەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا