سبەی پەڕلەمانی کوردستان خوێندنەوە بۆ دوو پڕۆژە یاسا دەکات

پۆڵەتیک پرێس؛

 

بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممە 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، دانیشتنی ژمارە نۆی ئاسایی خولی پایزەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت ، کە تیایدا خوێندنەوە بۆ دوو پرۆژەیاسا دەکرێت.

عومەرگولپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند “بریارە سبەینێ چوارشەممە، دانیشتنی ژمارە نۆی ئاسایی خولی پایزەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت و تیایدا خوێندنەوە بۆ دوو پرۆژەیاسا دەکرێت.

وتیسی؛ به‌پێی به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌،  خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه ‌یاسای(پاراستنی تۆڕو بنچینه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان -عیراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80، 82) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان -عیراق)، به‌پێیی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، دەکرێن.

 

جێی بەسە، دوێنێش په‌رله‌مانی كوردستان لە کۆبوونەوەیەکی 10 کاتژمێریدا به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران  و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی و وه‌زیری دارایی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری حكومه‌تی هه‌رێم كۆبووه‌وه‌ و دۆخی دارایی و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا