وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێکی دەرکرد .. پەیوەندیمان پێوە بکەن

پۆلەتیک پرێس_

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا، نرخى خزمه‌تگوزارییه‌كانى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنى كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان كه‌م بكرێنه‌وه‌.

به‌پێى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، كه‌ ڕۆژى 9/8/2020 ده‌ركراوه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست پۆلەتیک پرێس كه‌وتووه‌، تێیدا چه‌ند بڕیارێك بۆ پاراستنى مافى نه‌خۆش لە كه‌ یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كان باس له‌وه‌ ده‌كات، سنوورداركردن و یه‌كسانكردن و دانانى نرخى خزمه‌تگوزارییه‌كانى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌رى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ كه‌رتى تایبه‌ت و ئه‌هلى، به‌ ڕه‌چاوكردنى مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، نرخه‌كانى پشكنینى پزیشكانى پسپۆڕ، له‌لایه‌ن سه‌ندیكاى پزیشكانه‌وه‌ دیارى ده‌كرێن، هاووڵاتییانیش بۆ هه‌ر سكاڵایه‌ك، ده‌توانن په‌یوه‌ندى به‌ هێله‌كانى گه‌رمی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بكه‌ن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا