ڕاوێژکارێكی كازمی: عێراق پلانێكی پێنج ساڵی تەندروستی پێویستە

پۆڵەتیك پرێس

ڕاوێژکاری ئابووری مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە حکومەت دەكات پلانێکی تەندروستی پێنج ساڵی لەگەڵ گەشەی دانیشتواندا پەرە پێ بدات و گرنگی تەواو بە یاسای بیمەی تەندروستی بۆخزمەتی هاوڵاتیان بدات.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابووری مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دروست نییە ئەو بڕە پارەیەی کە لە هەناردەکردنی نەوت بۆ تەندروستی دیاری كراوە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانە تەرخان بکرێت، بەڵکو پێویستە لەناو بودجەدا بڕی پێویست بۆ تەرخانکردنی دارایی بۆ وەزارەتی تەندروستی هەبێت.

وتیشی:”پەرەپێدانی پلانی تەندروستی بۆ ماوەی پێنج ساڵ پێویستە بۆ ئەوەی عێراق لەو دۆخە تەندروستیەی ئێستا رزگاری ببێت دەبێت ئەو پلانە پێنج ساڵییە لەلایەن حکومەت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی ئامادە بکرێت.

راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی كردەوە، حکومەت ئەگەر نەشتوانرێت بیمەی تەندروستی بۆ هەموو عێراقییەکان دابین بکات دەبێت بیمەی تەندروستی هەبێت بۆكاتی پرسە گرنگەکان.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت چۆن بەرپرسە لەئاسایشی خۆراك دەبێت بەو شێوەیەش گرنگی بە كەرتی تەندروستی بدات و لەئەولەوییەتی یەكەمی كارەكانی بێت.

به‌ پێی ریزبه‌ندی گۆڤارێكی ئه‌مریكی، لە كواڵێتی وڵاتانی جیهان بۆ چاودێری تەندروستی لە كۆی نزیكه‌ی 90 وڵات، عێراق لە پلەی 87 مین وڵات دێت و یەكێك لە خراپترین سیستمەكانی چاودێری تەندروستی هەیە لە جیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا