بەھۆی نەبوونی متمانە کۆرۆنا ملیۆنان کەسی تووشی نەخۆشی دەروونی کردووە

پۆڵەتیک پرێس_

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی لەسەر باری دەروونی خەڵک لە جیهان جێهێشتووەو یەک ملیار کەس تووشی نەخۆشیی دەروونی بوون.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای سەرەکی رێکخراوەکە، تیدرۆس ئەدهانۆم رایگەیاند: “پەتای کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی زۆری کردووەتە سەر باری دەروونی ملیۆنان کەس لە جیھاندا”.

وتیشی، پەتای کۆرۆنا نیگەرانی و ترسێكی زۆری لای خەڵک دروستکردووە و دەروونی ملیۆنان کەسی تێکداوە.

ئەدهانۆم راشیگەیاند: “هۆکاری ئەم بارودۆخە خراپە بەهۆی رێکارە تەندروستییە تەقلیدییەکان بوو کە لەلایەن ژمارەیەک زۆر لە وڵاتانی جیھانەوە گیرانەبەر و هەروەها نەبوونی متمانە و پێکەوەکارکردنی حکومەتەکان لەگەڵ خەڵک کە بوونەهۆی زیاتر ترساندنی خەڵک“.

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرای کرد، بەهۆی کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیار کەس تووشی نەخۆشی دەروونیبوون، لەکاتێکدا خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشییە دەروونییەکان تەنیا بۆ بەشێکی زۆر کەمی خەڵکدابینکراون.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 لە بازاڕێکی فرۆشتنی گیاندارە ئاوییەکان لە شاری ووهانی چین پەیدابوو، تائێستا ڤایرۆسەکە لە 215 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە، زیاتر لە 24 ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە 836 هەزار کەس بەڤایرۆسەکە مردوون

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا