بانكی رافدەین 50 ملیۆن دینار دەداتە هاوڵاتیان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی رافدەین  بڵاویكردەوە بەدوو قیست قەرزی  50 ملیۆن دینار  دەداتە هاوڵاتیان.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی بانكی بانكی رافدەین، ئەو قەرزەی  دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ دروستكردنی خانووبەرە یەو  بڕەكەی 50 ملیۆن دینارە  و بەشێوەی دوو قیست  بەهاوڵاتیان دەدرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی بانكی رافیدەین، ئەو قەرزەی بەهاوڵاتیان دەدرێت بەرێژەی لە 5% سوود دەخرێتە دەچێتەسەری و دوای سێ مانگ لەپێدانی قەرزەكەش  پێویستە لەماوەی  10 ساڵدا قەرزەكە بدرێتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە،  فەرمانبەرانی خاوەن ماستەر كارد لەپێشەوەی ئەو كەسانەن كە قەرزەكەیان پێدەدرێت و قەرزەكەش  هاوڵاتیانی پارێزگاكانی عیراقەو هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا