ساڵی پار زیاتر لە 100 بومەلەرزە لە عێراق روویانداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو 142 بوومەلەرزە لە ناو خاكی عێراق روویانداوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی عێراق، لەماوەی ساڵی رابردوو (2023)، كۆی ئەو بوومەلەرزانەی لە عێراق تۆماركراون، 311 بوومەلەرزە بوون و‌ گوڕەكانییان لە نێوان (1-2-5) پلە بە پێوەری رێختەر بووە، قوڵییەكانیشییان لە نێوان (2 تاكو 34 كیلۆمەتر) بووە.

كەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی ئەو بوومەلەرزانەی كە لە ناوخۆی عێراق لە ساڵی 2023 روویانداوە، 142 بوومەلەرزە بووە، جیا لە تۆماركردنی 115 بوومەلەرزە لەناو خاكی ئێران، 29 لە ناو خاكی توركیا، هەشت بوومەلەرزە لە ناو خاكی سووریا، 16 لەسەر سنوورەكانی ئێران – عێراق و هەروەها لەسەر سنووری عێراق – توركیا یەك دانە تۆماركراوە.

روونیشكراوەتەوە، زۆرترین چالاكی بوومەلەرزە لە عێراق دەكەوێتە سەر سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران، هەروەها ناوچەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵات، سنووری عێراق – ئێران و هەروەها باشووری رۆژهەڵاتی دەربەندیخان و رۆژهەڵاتی كەلار و خانەقین مەندەلی و قەزای بەدرە و پارێزگاكانی واست و نەینەوا و دهۆك و هەولێر.

روونیشكراوەتەوە، لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین بوومەلەرزە لە 2023 تۆماركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا