لەبارەی هەڵەی پرسیاری تاقیکردنەوەکان یاداشتێک پێشکەشی وەزیری پەروەردە دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەبارەی هەڵەی پرسیاری تاقیکردنەوەکان یاداشتێک پێشکەشی وەزیری پەروەردەی  حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وەزیرانی دارایی و وەزیری پەروەردەی هەرێم کۆدەبنەوە، پەرلەمانتارێک ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات.

هلز ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە باسکردنی پرسی دامەزراندنی وانەبێژان و چەند پرسێکی دیکەی پەروەردەیی و هاوکات ڕێکار و شێوازەکانی تاقیکردنەوەی بەکەلۆری”.

باسی لەوەش کرد، ” حکومەتی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەدا هیچ بودجەیەکی بۆ دامەزراندن تەرخان نەکردووە”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هەڵەی پرسیاری تاقیکردنەوەکانەوە کە لە چەند وانەیەکدا ئەنجامدراون وتی، ” لە تاقیکردنەوەی زمان و ئەدەبی کوردی ١٤ پرسیار تەنها لەسەر یەک شاعیر هاتووەتەوە کە ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە چونکە خوێندکاران تەنها یەک شاعیر ناخوێنن”.

لەبارەی ئەوەی لەگەڵ وەزیری پەروەردە لێپرسینەوە لەو بابەتە دەکەن، هلز ئەحمەد وتی، ” کارنامەی کۆبوونەوەکە لە ٢ ی حوزەیرانەوە دەستنیشانکراوە، هەڵەی پرسیارەکانیش بابەتێکی نوێیە، نابێتە پرسێکی سەرەکی بەڵام ئێمە یاداشتێک لەو بارەیەوە پێشکەشی وەزیری پەروەردە دەکەین”.

 

 

ئاماژەی بەوەش کرد، ” ئەم کابینەیە کەمتەرخەمە لە لێپێچینەوە لە هەڵەکان و هەڵەی پرسیارەکان، بەڵام لە کابینەی پێشتردا و لە ساڵی ٢٠١٩ دا دوو موشریفی باڵا لەسەر هەڵەی پرسیارەکان لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا