یەكێتی وەبەرهێنەران: كەسانی نابەرپرس بە ناوی ئێمەوە راگەیەندراوێكیان بڵاوكردووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لقی سلێمانیی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان رەتیدەكاتەوە هیچ راگەیەندراوێكی لەسەر رووداوەكەی سلێمانی بڵاوكردبێتەوە
لقی سلێمانیی یەكێتی وەبەرهێنەران لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، كەسانی نابەرپرس و میدیای بێ مۆراڵ بە ناوی ئێمەوە راگەیەندراوێكیان بڵاوكردووەتەوە. ئەو راگەیەندراوەی بڵاوكراوەتەوە هی ئێمە نییە.

لە راگەیەندراوەكەی لقی سلێمانیی یەكێتی وەبەرهێنەراندا هاتووە، لە كاتێكدا، ئێمە تاو و توێی نوسینی ڕاگەیەنراوی خۆمان سەبارەت بەو ڕووداوەی ئەمڕۆی شاری دایك دەكرد، كەسانی نابەرپرس و هەلپەرست و میدیای بێ مۆراڵ و بێ پرس، دێن بە ناوی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕاگەیەنراو بڵاو دەكەنەوەو خەشم و قینی خۆیان دەرهەق بەم شارەو ئارامییەكەی هەڵدەرێژن و ڕاگەیەنراو تەخشان دەكەن و میدیای پێ جۆش دەدەن و دەروونی هاووڵاتیانی ئەم شارە لەم مانگە پیرۆزەدا سەربار لە ترسو دڵەراوكێ دەكەن.

ئاماژە بەوەشدەكات، ئێمە لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – لقی سلێمانی سەر لەبەری ئەو ڕاگەیەنراوەی لە بەشێك لە میدیاكان بڵاوبووەتەوە ڕەتدەكەینەوە و شاریش ئارامە و ئەوانەشی فوو لە ئاگری ناكۆكی و ناهەموواری دەكەن و دڵیان بەوە خۆشە بە ڕووداوێك شار سەرو ژێر بكەن خەیاڵیان خاوە، لەم شارەدا یاساو دادگا هەیە و ڕێكاری پێویستیش گیراوەتە بەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا