پەكەكە كوژرانی 670 سەربازی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ئاماری شەش مانگ شەڕ و پێكدادانی نێوان گەریلا و سوپای توركیای لە هەرێمەكانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ ڕاگەیاند، بەپێی ئامارەكەش، لەماوەی شەش مانگدا، سوپای توركیا 323 جار چەكی كیمیایی بەكارهێناوە، لەو ماوەیەشدا 670 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی بازەكانی زاگرۆس و جەنگی خابوور دا، لە هەرێمەكانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ، شەڕ و بەرخۆدانێكی سەخت شەش مانگی تێپەڕاند و كەوتە مانگی حەوتەم، هەر ساتێكی ئەم قۆناغە بە بەرخۆدانییەكی بەهێز و ڕۆحێكی بڵندی ئاپۆیی بەڕێوەدەچێت و هێشتا بەردەوامە و ئەنجامی گرنگی مێژوویی خولقاندووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سوپای توركیا، هاوتای بەكارهێنانی نوێترین چەكی سەردەم، چەكی كیمیاییش بەكاردەهێنێت، پارتیش بە ڕێگا و ڕێبازی جیاجیا گەریلا سەرقاڵ دەكات.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، بەگشتیی 599 چالاكی لەلایەن گەریلا ئەنجام دراوە، لە ئەنجامدا پێنج كۆنترا و 655 سەرباز كوژراون و 96 سەبازی توركیاش برینداربوون.

راگەیەندراوەكەی هەپەگە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئاماری شەش مانگی شەڕدا لە هەرێمەكانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ 101 گەریلا شەهیدبوون، 32 گەریلایان بە چەكی كیمیایی شەهیدبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا