پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت: دۆخی شەنگال سەقامگیر نییە و بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە ئێزدییەکان ناتوانن بگەڕێنەوە شەنگال.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، هەزاران ئێزدی بەهۆی هێرشەکانی چەکدارانی داعشەوە ئاوارە بوون و ماڵەکانیان بەجێهێشت، ئێستاش بەهۆی هێرشی تورکیا بۆسەر شەنگال و چەند بەربەستێکی دیکەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، وتیشی: دۆخی شەنگال سەقامگیر نییە و تورکیا هێرش دەکاتەسەر ئەو ناوچانە.
ماکرۆن ئاشکراشی کرد، فەڕەنسا دەیەوێت کونسوڵخانەیەک و قوتابخانەیەک لە موسڵ بکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش 60 ملیۆن دۆلار تەرخان کراوە، وتیشی: فەڕەنسا رۆڵی کاریگەری هەیە لە بواری پەروەردە و فێرکردن، کردنەوەی کونسوڵخانە و قوتابخانەش لە موسڵ گرنگیەکی زۆری هەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە، ئیمانیۆڵ ماكرۆن له به‌غدا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و “ده‌چمه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد لەهەرێمی كوردستان كۆدەبمەوە و پشتیوانی فه‌ڕه‌نسا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دووپاتده‌كه‌مه‌وه”.