‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و پێگەی تێكۆشەرە دێرینەكانی یەكێتی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەریی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی، سەردانی دكتۆر ئەرسەلان بایز، سەركردەی دیار و تێكۆشەری یەكێتی و كوردستانی كرد.

‎لە دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و پێگەی تێكۆشەرە دێرینەكانی یەكێتیی كرد كە مێژوویەكی پرشنگداریان لە خەبات بۆ سەرفرازیی كوردستان تۆماركردووە، لە ناویشیاندا دكتۆر ئەرسەلان بایز كە یەكێكە لە سەركردە بە ئەزموون و تێكۆشەرەكانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان و خاوەنی رابردوویەكی درەوشاوەیە.

‎لەبارەی سیاسەت و ستراتیژی یەكێتییەوە بۆ خزمەتی كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، پشتبەستوو بە دڵسۆزیی خەڵكەكەمان و لێهاتوویی سەركردە دێرینەكانمان، بە ئەوپەڕی تواناوە هەوڵ بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵك و داهاتوویەكی پرشنگدار بۆ هەرێمەكەمان دەدەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا