دووبارە ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانی زاخۆ کەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانی زاخۆ کەوتەوە، زیانی ماددی بە دوای خۆیدا هێنا.

ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسان ئاگر لە کەمپی باجد کەنداڵی ئاوارەکانی زاخۆ کەوتەوە، هێزە ئەمنیەکان ڕایانگەیاند، هیچ زیانێکی گیانی لە ئاگر کەوتنەوەکە ڕووینەداوە، بەڵام زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە.

لە ماوەی دوو ڕۆژدا دووە جارە ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە کەمپی ئاوارەکان ڕوو دەدات، ڕۆژی چوارشەممە 13ی نیسان ئاگر لە کەمپی جام مشکۆ کەوتەوە بووە هۆی مردنی کەسێکی تەمەن 27 ساڵان و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا