قائیمقامیەتی سلێمانی: بەشێکی زۆری دوکانەکانی تاسڵوجە پابەندی مەرجەکانن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ گەڕەکی تاسڵوجە ئەنجامدا و دەرکەوت بەشێکی زۆری دوکانەکان پابەندی مەرجەکانن.

قائیمقمایەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە (2023.6.21) لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ گەڕەکی تاسڵوجە ئەنجامداو سەرجەم مارکێت و گۆشتفرۆش و فرۆشگاو خواردنگەکانی سنوری ئەو گەڕەکە و دوکانەکانی نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییان بەسەرکردەوە.

وتیشی، لەئەنجامی سەدان و پشکنییەکانی لیژنە هاوبەشەکان دەرکەوت کە بەشێکی زۆری شوێنەکان پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردنن.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە لەلایەن لیژنەکانەوە دەستخۆشیان لێکراوە، هەروەها ئەو چەند شوێنە کەمەشی سەرپێچی دەکەن روبەڕوی رێکارە یاسایییەکان دەکرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا