پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی هاوکارییە مرۆییەکان ڕایگەیاند، لە غەززە ملیۆنێک و 100 هەزار کەس بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.
نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی هاوکارییە مرۆییەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە غەززە ملیۆنێک و 100 هەزار کەس بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، بەهۆی ڕێگریکردن لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، لە کەرتی غەززە و بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکووری غەززە، هیچ ڕێگایەکی دیکە جگە لە ڕێگای وشکانی نییە بۆ دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان.
ڕوونیکردەوە، لەئێستادا ملیۆنێک و 100 هەزار کەس لە غەززە، بەهۆی رێگریکردن لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.