لە هەرێمی کوردستان هەشت ڕۆژ دەکرێتە پشوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە هەرێمی کوردستان پشووەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن ڕاگەیەندرا و ماوەی هەشت ڕۆژ دەخایەنێت.

عەبدولواحید محەمەد، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، لە 25ی کانوونی یەکەم تا 2ی کانوونی دووەمی 2023 لە ناوەندەکانی خوێندنی سەربە وەزارەتی پەروەردە پشووی فەرمی دەبێت.

وتیشی، لە 14ی ئەم مانگەوە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2022-2023 دەستپێدەکات و لە 24ی 12 کۆتایی دێت و ڕۆژی دواتر کە دەکاتە 25ی مانگ پشووەکان دەستپێدەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم پشووە تەنها ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە و دیوانی پەروەردەكان ناگرێتەوە و دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا