سه‌ركردایه‌تیه‌كی یه‌كێتی: دروشمی ڕیفراندۆم شكستیهێنا

پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، “هەرێمی كوردستان هەرێمێكی فیدڕاڵە و لەگەڵ عێراق دەستورێك لەنێوانماندا هەیە هەموو مافەكانی كوردی تێدا جێگیر كراوەو پێویستە واز لەدروشمی گەورە بهێنین و بگەڕینەوە بۆ بنەماكانی دەستور”.

شادمان مەڵا حەسەن، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆپۆڵەتیك پرێس وتی:”ئابوری سەربەخۆو ئەنجامدانی ریفراندۆم دروشمی گەورەی نەتەوایەتی لەلایەن هەندێكەوە شكستیان هێنا، بۆیە دەبێت لایەنی یاسایی كوردستان چییە لەدەستوردا داوای ئەوە بكەین و بەردەوامیش لەگفتوگۆداین تا بگەینەوە سەر ئەو پەیوەندیانەی، كە لەماوەی رابردودا لەنێوان هەرێم و ناوەندا هەبوون و هەرێم، هه‌وه‌ها رێكبخرێتەوە لەسەر ئەو بنەمایانەی كەلەدەستوری عێراقدا هەیەتی”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئەركانەی هەرێمی كوردستان هەیەتی بەرامبەر ناوەند دەبێت جێبەجێی بكات و لەبەرامبەردا داوای مافەكانی هەرێم له‌ناوه‌ند بكه‌ین، ده‌بێ بەپێی دەستور مافەكانی خۆمان وەربگرین ئەوەش دەبێتە هەنگاوێك بۆئەوەی هەرێم لەقەیرانەكان دەربازی ببێت خەڵكەكەشی لەنەهامەتی رزگاریان بێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا