هەسەدە: لە هێرشەکەی تورکیا بۆسەر قامیشلۆ چوار کەس شەهید بوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، لە هێرشی تورکیا بۆسەر شاری قامیشلۆ چوار کەس شەهید بوون و دووانیان منداڵن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “شەوی ڕابردوو هێزەکانی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردەسەر ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی سەناعەی شاری قامیشلۆ”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەو هێرشەدا چوار کەس شەهید بوون، کە یەکێکیان ئەندامی پەیمانگەی دیسپلینی سەربازی بووە و دووان لە شەهیدەکانی تریش منداڵ بوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا