ئارێز عەبدوڵا: دژی سوتاندنی بارەگاین لە هەركوێ بێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاشكرایدەكات، سوتاندنی بارەگا لەهەرشوێنێك بێت دژی دەوەستنەوە، چونكە كارێكی مەترسیدارە.

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، یەكێتی بڕوای بە ئازادی رادەربڕین و بیرورای جیاواز هەیە، كاتێك لە بەغدا یان هەرشوێنێكی دیكە بارەگایەك دەسوتێت، گروپ و تاقمی سەر بەدەسەڵات دەستیان تیایبێت، ئەوا یان دیموكراسی یان ئازادی رادەربڕین نییە.

وتیشی، “سوتاندنی بارەگای پارتی لەبەغدا بەتەنها سوتاندنی بارەگای حزبێك نییە، چونكە رەنگە سبەی بارەگای یەكێتی و لایەنەكانی دیكەش بسوتێنرێت، ئەوەش كارێكی مەترسیدارە، لەبەرئەوەی ئاڵای كوردستان سوتێنرا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی 17ی ئەم مانگە ژمارەیەك لایەنگری سەر بەحەشدی شەعبی، لە بەغدا خۆپیشاندانیان لەبەردەم بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكرات ئەنجامداو دواتریش بارەگاكە و ئاڵای كوردستانیان سوتاند، یەكێتیش بەتوندی ئیدانەی ئەو حاڵەتەی كرد و لەسەر ئاستی باڵا هاتەدەنگ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا