سەركردەیەكی یەكێتی: ئەگەر گوێ‌ بۆ سیاسەتی یەكێتی نەگیرێت لە ناو حكومەت هەڵوێستمان دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، ئێمە كە لە حكومەتین دەبێت پێكەوە شان بدەینە بەر چارەسەركردنی قەیرانە سیاسی و داراییەكان بەڵام ئەگەر هەر یەك لایەن تاكڕەوانە لەناو حكومەت كاری خۆی كرد و سیاسەتی خۆی خستە سەرو سیاسەتی هاوبەشی ئەو لایەنانەی پێكەوە حكومەتیان پێكهێناوە بێگومان هەڵوێستمان دەبێت.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: كاتێك بینین یەكێتی هاوبەش نیە لە بەڕێوەبردن و پێشنیار و هەڵوێست و سیاسەتەكانی یەكێتی لەلایەن حكومەتەوە وەرناگیرێت و حكومەت توانای چارەسەركردنی قەیرانە دارایی و سیاسییەكانی نێوان هەرێم و بەغدای نیە دەبێت هەڵوێستی جیاوازمان هەبێت.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتی: پێمان وایە ئێمە كە لە حكومەتین دەبێت پێكەوە شان بدەینە بەر چارەسەركردنی قەیرانە سیاسی و داراییەكان بەڵام ئەگەر هەر یەك لایەن تاكڕەوانە لەناو حكومەت كاری خۆی كرد و سیاسەتی خۆی خستە سەروو سیاسەتی هاوبەشی ئەو لایەنانەی پێكەوە حكومەتیان پێكهێناوە بێگومان هەڵوێستمان دەبێت.

روونیشیكردەوە، رێكخستنەكانی یەكێتی فشاری زۆر دەكەنە سەر سەركردایەتی و لەناو سەركردایەتیش فشاری زۆر هەیە لەسەر هاوسەرۆكان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كە پێویستە ئەو رێككەوتنانەی هەمانە جێبەجێبكرێن یان پێویست ناكات ئۆباڵی ئەو هەموو شكستەی هەیە بكەوێتە ئەستۆی ئێمە.

ئەوەشی خستە ڕوو، لەسەر زۆر بابەت لەگەڵ پارتی جیاواز و ناكۆكین، بە نمونە لەسەر ئازادی رادەربڕین بەتایبەتی سزادانی چالاكوانەكانی بادینان و لەسەر بابەتی لێبڕینی موچە و سیاسەتی نەوت جیاوازیمان هەیە و لەسەر پرسی لامەركەزیەت ناكۆكیمان هەیە جێبەجێنەكردنی لامەركەزیەت هیچ پاساوێكی نیە بەڵام بەداخەوە سەرۆكی حكومەت خۆی لێدەدزێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا