گۆڕان: تا ئێستا بەشێكی رێككەوتنمان لەگەڵ یەكێتی جێبەجێكراوە

پۆڵەتیك پرێس

 

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باژێروانی مەكۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، تا ئێستا فەرمانی دەست بەكاربوونی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەسەر پشكی ئەو بزوتنەوەیە دەرنەچووە و هەوڵدەدەن لە داهاتوو تەواوی ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ یەكێتی كردوویانە لەسەر ئیدارە خۆجێیەكان جێبەجێی بكەن.

نزار مەحمود، باژێروانی مەكۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: تا ئێستا جێگری پارێزگاری هەڵەبجە كە لەسەر پشكی ئەوانە فەرمانی دەست بەكاربوونی نیە، ئەوەی هەیە فەرمانی گواستنەوەیەتی بۆ پارێزگای هەڵەبجە، لە هەوڵی ئەوەداین فەرمانی دەست بە كاربوونەكەشی بۆ دەربچێت.

باژێروانی مەكۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: ئێمە كاتی خۆی رێككەوتنێكمان كردووە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی لەسەر ئیدارە خۆجێیەكانی هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بەشێكی رێككەوتنەكە جێبەجێنەكراوە، ئەوەی تایبەتە بە هەڵەبجە جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری ناحیە و چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی بەركەوتەی گۆڕانە.

باسی لەوەشكرد، لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ یەكێتی هەمانە لە چەند رۆژی رابردوو جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەست بەكاربووە و چاوەڕێین جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش دەست بەكارببێت، هیوادارین لە داهاتوودا بتوانین تەواوی رێككەوتنەكە لەگەڵ یەكێتی جێبەجێبكەین.

ئاشكراشیكرد پێشتر كە لەگەڵ یەكێتی رێككەوتنیان كردووە پۆستی قائیمقامی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە بەركەوتەی بزوتنەوەی گۆڕان بوو بەڵام دواتر رێككەوتنێكی دیكەیان كردووە و لەبری پۆستی قائیمقامی هەڵەبجە پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا