سەركردەیەكی یەكێتی: بەدووری نازانم شەڕی پارتی و پەكەكە ڕوبدات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، بەدووری نازانم شەڕی پارتی و پەكەكە رووبداتەوە، چونكە هەردوولا لەسەر لێواری شەڕن، باس لەوەشدەكات شەڕی توركیا و پەكەكەش گەشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەدووری نازانم شەڕ لە نێوان پارتی و پەكەكەش سەرهەڵبداتەوە، چونكە لەسەر لێواری شەڕن، بەڕای من گەشتووینەتە قۆناغێك كە حكومەتی هەرێم لەلایەك و لایەنە سیاسییەكانیش پێكەوە لەلایەكی دیكەوە هەوڵبدەین بەڵای ئەو شەڕە لە خۆمان دووربخەینەوە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتی: شەڕی توركیا و پەكەكەش مەترسییەكی زۆر گەورەیە بۆسەر ئێستاو ئاییندەی خەڵكی كوردستان و خەڵكی سڤیل زۆرترین قوربانی ئەو شەڕەن.

باسی ئەوەشدەكات، شەڕی توركیا و پەكەكە گەشتووەتە قۆناغێكی زۆر مەترسیدار بۆیە كاتی ئەوەهاتووە حكومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان بیر لە دەستپێخەرییەك بكەنەوە بۆئەوەی كۆتایی بەو شەڕە بهێرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 5 ی حوزەیرانی2021 هێزێكی پێشمەرگە لەكاتی ئەنجامدانی ئەركێكی سەربازی لە چیای مەتینی قەزای ئامێدی، بە مەبەستی پاراستنی خەڵك و گوندەكانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەكە، لەلایەن هێزێكی (پە كەكە)ەوە بۆسەیەكیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون چوار پێشمەرگەی تریش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا