ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوای لێكۆڵینەوە لە مەسرور بارزانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، ئەركی پەرلەمانتارانی كوردستان بەدواداچوون بۆ سەردانی سەرۆكی حكومەت بۆ توركیا بكەن، چونكە ئەوەی بینیمان مامەڵەیەكی دیبلۆماسی نەبوو، لەگەڵ شاندی حكومەتی هەرێم كرا.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو جۆرە سەردانانە ئەگەر بە هەماهەنگی نەبێت لەگەڵ حكومەتی عێراقی كێشە و گرفتی بەدوادادێت، كاردانەوەی بەدوادێت ئەگەر راستەوخۆبێت یان نا راستەوخۆ، ئەو جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ توركیادا دەمێكە جێگەی پرسیارە.

ئارێز عەبدوڵا وتی: هەمیشە حكومەتی عێراق رەخنەو گلەیی ئەوەی هەیە ئەوەندەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم لە ناو حكومەتی هەرێمیش لایەنێك سەردانی ئەنقەرە دەكەن نیو هێندە سەردانی بەغدا ناكەن، لە كاتێكدا كێشە سەرەكیەكەمان لەگەڵ بەغدایە.

وتیشی: توركیا تاكە وڵاتێكی لە جیهاندا تا ئێستا دان بە هەرێمی كوردستاندا نانێت یان دەڵێت ئیدارەی باكور یان ئیدارەی كوردی، هەروەها تاكە وڵاتە تا ئێستا رێگە نادات نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لەو وڵاتە بكرێتەوە، لە كاتێكدا لەوڵاتانی وەكو ئەمریكا و فەرەنسا و ئوردن و تاران و وڵاتانی تر نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم هەیە.

باسی لەوەشكرد، لە چەند رۆژی رابردوو بینیمان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆبوەوە لە كاتێكدا لەو كۆبوونەوەدا نە ئاڵای عێراق و نە ئاڵای هەرێمی كوردستان دانەندرابوو لەكاتێكدا سەرۆكی حكومەت نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆیە ئەركی پەرلەمانتارانی كوردستان بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكەن، چونكە ئەوەی بینیمان مامەڵەیەكی دیبلۆماسی نەبوو.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی روونیكردەوە، پارتی دیموكرات ئەوەندەی هەوڵیان داوە لەگەڵ لایەنەكانی تر رێكبكەون ( لەسەر ئاستی دەرەوە یان لەسەر ئاستی عێراق) نیو هێندە هەوڵیان نەداوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان رێكبكەون بۆئەوەی هەرێمی كوردستان بەهێزببێتەوە و بگاتەوە پێگەی جارانی خۆی، ئەو جۆرە سیاسەتە لەبەرژەوەندی حكومەتی هەرێم و خودی پارتیش نیە.

جەختیشیكردەوە، كێشەی نەوت لەگەڵ عێراق چارەسەرنەكراوە، بەبێ‌ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە ئاسان نیە غازیش هەناردەبكرێت، من وەكو یەكێتی ئەم قسە دەكەم بە بێ‌ رەزامەندی عێراق و بەبێ‌ ئاگاداری یەكێتی رێگەنادەین غازیش بە دەردی نەوت ببردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا