لەبارەی پشووی پەروەردەوە روونكردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت لە ئەگەری نالەباری كەش و هەوا بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دەتوانن لە سنوورەكانیان پشوو رابگەیەنن.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: بەهۆی نالەباری كەش و هەواوە، وەزارەتی پەروەردە پشووی سەرتاسەری راناگەیەنێت.

وتیشی: دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان لە ئەگەری نالەباری كەشوهەوا لە سنوورەكانیان، بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان پشوو لە سنوورەكانیان رابگەیەنن.

ماوەی چەند رۆژێكە پێش بینی هاتنی شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین و دروستبوونی لافاو دەكرێت كە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە هۆشداری دراوە بە هاووڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا