ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم وەستان

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، تەواوی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی نێوان دیالە و هەرەمی کوردستانی عێراق وەستا.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی پێشمەرگەو ئاسایشی کوردستان لەسەر سنوری نێوان دیالە و کوردستان کە لە لایەنی سلێمانیەوە ئەنجامدراوە، لە کەرتە کشتوکاڵیەکانی خەتی کوڵەجۆ و کفری و گەرمیان وەستێنرا بە شێوەیەکی تەواو، کە لە ساڵی 2003 وە پلانی بۆ دانرابوو.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی پێشمەرگە لە ئێستا دەست بە جێبەجەکردنی پلانی نوێ دەکەن بۆ پاراستنی سنورەکانی نێوان دیالە  وسلێمانی.

ڕوونیشی کردەوە، گۆڕانکارییەکان لەبەر بارودۆخی ئەمنی ئاشکرا ناکرێت، بەهۆی ئەو هێرشانەی لەم دواییانە ڕوویاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا