مۆسكۆ سزاكانی یەكێتی ئەوروپا بە یاری سێرك ناودەبات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی روسیا سزاكانی یەكێتی ئەوروپا بۆ سەر وڵاتەكەی بە یاری سێرك و پلانی پێشوەختە ناودەبات.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەو سزایانەی یەكێتی ئەوروپا بەهۆی لەگەڵ كەیسی ئەلێكسی ناڤالنیەوە دژی وڵاتەكەی گرتویەتیەبەر لە دەرەوەی لۆژیكەو وەك یاری سێرك وایە.

وتیشی، “سزاكانی پلانی پێشوەختەیان هەبووەو بە پاڵپشتی هەڵمەی راگەیاندن كارەكان كراوە”.

 

پێشتر جۆزێپ بۆرێل نوێنەری باڵای پەیوەندییەكانی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، بەهۆی دەستگیركردنی ناڤالنی سەركردەی ئۆپۆزسیۆنییەوە بڕیارنداوە سزا بەسەر چەند كەسایەتییەكی روسیدا بسەپێنن كە دەستیان هەبووە لە دەستگیركردنیدا.

رۆژی 17ی مانگی رابردو ئەلێكس ناڤالنی سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا دوای گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا لە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی روسیا لە فڕۆكەخانە دەستگیركرا، هاوكات زیاتر لە دوو هەزار 500 كەس لە ئەندامی حزبەكەشی دەستگیركران ئەوەش كاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی روسیاو دەرەوە دروستكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا