گەورەترین تۆڕی بازرگانیكردنی ماددەی هۆشبەر لە عێراق هەڵوەشێندرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی عێراق بەهاوكاری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانی هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین تۆڕی ماددە هۆشبەرەكانی لە عێراق راگەیاند و لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی 500 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی عێراق: هێزەكانیان، لەماوەی 72 كاتژمێردا، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی گەورەیان بە هەماهەنگی و بەشداریكردن لەگەڵ كۆنترۆڵی ماددە هۆشبەرەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە، كە دیارترین تۆڕی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان هەڵوەشێنرایەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم تۆڕە دابینكەر و هەناردەكاری سەرەكی ماددەی هۆشبەرە لە عێراقدا، كە حەبی كاپتاگۆنی ماددە هۆشبەرەكان و تاوانەكانی تا ناوەند و باشوور و رۆژئاوای وڵات درێژدەبێتەوە.

لەراگەیەندراوەكەشدا هاتووە: تۆڕەكە لە هەشت تۆمەتبار پێكهاتوون، كە سەرۆك باندەكەش لە ناویاندایە و ئەوان بە تەواوی دەستگیركراون و دانیان بەوەدا ناوە كە ماددە هۆشبەرەكانیان لە چەند شوێنێكدا هەڵگرتووە، كە زۆربەیان لە شوێنە سەختەكان بوون لە ژێر زەویدا و دەرگای شاراوەیان هەبووە.

روونیشیكردەوە، دەست بەسەر (450) كیلۆ حەبی كاپتاگۆنی ماددەی هۆشبەر و 50 كیلۆگرام تلیاكدا گیراوە، هەروەها تۆمەتبارەكان بە تاوانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە دەستگیركران بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا