داوا لە جۆ بایدن دەکرێت “سنورێک” بۆ بارزانی دابنێت

پۆڵەتیک پرێس:
گۆڤاری ناشناڵ ئینترێست-ی ئەمەریکی راپۆرتێکی لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و رۆڵی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگریکردن لە پێکهێنانی ئەو حکومەتە باس.

لە ڕاپۆرتی گۆڤارە ئەمریکییەکەدا باس لەوەکراوە “نابێت چیتر واشنتۆن ڕێگە بدات بارزانی بەو جۆرە دەستتێوەردانانە زیان بە بەرژوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق بگەیەنێت”.

باس لەوەشکراوە “لەکاتێکدا تاڕاددەیەکی زۆر ئەمەریکی و ئەوروپی و عەرەب و ئێرانییەکان بەتێکڕا هاوران لەسەر ئەوەی کە بەرهەم ساڵح بەتواناترین و میانڕەوترین سیاسییە بۆئەوەی پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراق وەربگرێت، کەچی لە خولی رابردوو بریت ماکگۆرگ نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا هانی عێراقییەکانیدا پشتیوانی فوئاد حوسێنی سەرۆکی دیوانی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن بۆ پۆستەکە، لەکاتێکدا دەستکەوتەکانی حوسێن زۆر کەمە و عێراقییەکان بەکەسێکی لاوازی دەزانن”.

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە “مەکگۆرک پێیوابوو هەڵبژاردنی هەرکەسێکی تر جگە لە پیاوی بارزانی وادەکات بارزانی کار لەسەر لێدان لە سیستەمی حوکمی عێراق بکات، ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەر لەسەردەمی ئیدارەی کاتی هاوپەیمانانەوە بەشێک لە بەرپرسانی ئەمەریکی لەبەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانی دەستتێوەردانیان کردووە، لەکاتێکدا لەهەمان کاتدا کاریان لەسەر بەدیهێنانی بەرژەوەندییە بازرگانییە تایبەتییەکانی خۆشیان کردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا