پۆڵه‌تیك پرێس
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌باره‌ى به‌كارهێنانى ژماره‌یه‌ك ده‌رمانى نه‌خۆشیه‌كانى دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشانى كۆرۆنا رونكردنه‌وه ده‌دات و وته‌بێژى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت ” كۆرۆنا چاره‌سه‌رى نییه”.
ئاسۆ حه‌وێزى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، به‌كارهێنانى ده‌رمانى نه‌خۆشیه‌كانى دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنى تووشبوانى كۆرۆنا هیچ بنه‌مایه‌كى دروستى نییه و له بنه‌ڕه‌تدا كۆرۆنا چاره‌سه‌رى نییه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتیشى، ئه‌و ده‌رمانانه‌ش كه به‌كارده‌هێنرێت بۆ نه‌خۆشانى كۆرۆنا جێگره‌وه‌ن و له‌لایه‌ن پسپۆڕانى شاره‌زاوه دیاریده‌كرێن.
ئه‌و قسانه‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دواى ئه‌وه دێت، چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو، دەرمان بە قاچاخ لەسەر ئه‌گزۆزی ئۆتۆمبێل داخڵده‌كرێت و وەزارەت بە فەرمی لە قاچاخچییەکانی دەکڕێتەوە، هه‌روه‌ها زۆربەی دەرمانەکانی شێرپەنجە و دڵ و سڕکردن و هه‌ستیارین و هەندێکیان لە کۆرۆنا بەکار دەهێندرێن.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم تائێستا زیاتر له 64 هه‌زار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش نزیكەی 39 هەزاریان چاكبوونەوەتەوە، هەروەها دوو 226 كەسیش بەهۆی كاریگەری نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.