سەدر پێشوازی لە ئاشتبونەوەی لوتكەی كەنداو دەكات

پۆڵەتیك پرێس

رێبەری رەوتی سەدر ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەریەكە لە سعودییەو ئیمارات لەگەڵ وڵاـی قەتەر بەگرنگ زانی و هیواش دەخوازێت ئاشتبونەوەی لوتكەی كەنداو كۆتایی بە ناكۆكییە تائیفییەكان بهێنێت.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتەر رایگەیاندووە، هیوادارە ئەو ئاشتبونەوەیەی لوتكە كە لەنێوان ئەو سێ وڵاتەدا بەدیهاتووە ببێتە هۆی دووبارە بنیاتنانەوەی پەیوەندییەكانیان.

دەشڵێت، “هیوادارین گەڕانەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برای سعودیە و قەتەر، سوودی بۆ هەردوو وڵات و ناوچەكە بەگشتی و عێراق بەتایبەتی هەبێت، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەك بۆ دەرچوون لە عێراق لە ململانێ تائیفییەكان و لابردنی دەستێوەردانی دەرەكی لە كاروباری عێراقدا”.

هەروەها هیوای خواستووە، ئەو جۆرە رێككەوتنانە ببنە هۆكار بۆ ئەوەی هەمووان پێكەوە كار بكەن بۆ ئەوەی داگیركاریی لە هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دووربخەنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە دوای سێ ساڵ لە گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوانیان، هەریەكە لە سعودییەو ئیمارات ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەتەر راگەیاند.

ساڵی 2017 ، بە تۆمەتی هاوكاریكردنی “تیرۆر” هەریەكە لە سعودییە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییان لەگەڵ قەتەڕ پچڕاند و گەماڕۆی دەریایی و زەمینی و ئاسمانییان خستە سەر ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا