وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی سعوودیە دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 6_6_2023 ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گەیشتە ریازی پایتەختی سعوودیە و لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشوازیلێكرا.

تەلەڤزیۆنی فەرمی سعوودیە لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە كرد، ئامانجی سەردانەكەی بلینكن بۆ سعوودیە، بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی واشنتن و ریازە، دوای ئەوەی بەهۆی هەندێ پرسی پەیوەست بە ئێران و ئاسایشی ناوچەكە و نرخی غاز، پەیوەندییەكانیان گرژی تێكەوت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، چاوەڕێ دەكرێت بلینكن چاوی بە شازادە محەممەد بن سەلمان جێنیشینی سعوودیە بكەوێت و وێڕای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی دیكەی سعوودیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا