فەڕەنسا بە بەھای ١٢ ملیۆن یۆرۆ ھاوکاری زیانلێکەوتوانی سوریا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەڕەنسا بە بەھای ١٢ ملیۆن یۆرۆ ھاوکاری مرۆیی بەپەلە پێشکەش بە گەلی سوریا دەکات.

فرانسوا دیلماس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، ھاوکارییەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان بەسەر ھەموو ئەو ناوچانەدا دابەش دەکرێت کە بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

وتیشی، لەو ١٢ ملیۆن یۆرۆیە، پینج ملیۆن یۆریۆی دەدرێتە نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گەیاندنی ھاوکارییەکان لە رێگەی سنورەوە ، پینج ملیۆن یۆرۆی تریشی دەدرێتە رێخراوە ناحکومییە فەرەنسی و نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە فریاگوزاری خێرا لە بواری تەندروستی و دروستکردنی پەناگەو دابینکردنی ئاوی پاک .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا