رێژەی هەژاری لەهەرێم لەوە بەرزتر كە راگەیەنراوە

پۆڵەتیك پرێس:
بەقسەی پەرلەمانتارێك، وەزیری پلاندانان زانیاری هەڵەی لەبارەی ژمارەی هەژاری بڵاوكردووەتەوەو جەخت دەكاتەوە، وەزیر نایەوێت راستییەكان لە بارەی دۆخی خراپی هەژارەكان بۆ دامەزراوەكان و رایگشتی بخاتەڕوو.

دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان لەدواین لێدوانی لەبارەی ئاماری هەژاری لەهەرێمی كوردستان رایگەیاند، رێژەی هەژاری لەسەدا پێنجە،

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەو بارەوە دەڵێت: وەزیری پلاندانان زانیاری هەڵەی لەبارەی ژمارەی هەژارەكان بڵاوكردووەتەوە و نایەوێت راستییەكان لە بارەی دۆخی خراپی هەژارەكان بۆ دامەزراوەكان و رایگشتی بخاتە ڕوو.

گوڵپی دەشڵێت: وەزیری پلاندانان دەڵێت ڕێژەی‌ هەژاری‌ تەنیا لەسەدا (٥%)ە، لە كاتێكدا ئەو ژمارەیە هەرگیز تەعبیرێكی‌ ڕاستەقینە نییە لە دۆخی‌ ئێستای‌ هاووڵاتییانی‌ كوردستان و ژمارەی‌ هەژارەكان چەند هێندە لەو ژمارەیە زیاترە.

لەبارەی‌ ژمارەی‌ ڕاستەقینەی‌ هەژاری لەهەرێم ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: ژمارەی‌ هەژارەكان لەسەدا پێنج نییەو لەسەدا پانزە دەبێت، كە باسی لەوەش كردووە، بە پێی‌ لێكدانەوە مەیدانییەكان و هەندێك ئاماژە لەوەزارەتی‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتی و دابەشنەكردنی‌ موچە وەك ئەوەی‌ لە یاسادا هەیە، بڕینی‌ هاوكاری‌ كۆمەڵایەتی‌ نزیكەی‌ (١٠٠,٠٠٠) خێزان لە مانگی‌ (٨)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٥)ەوە، هەروەها دیقەتدان لەخەرجی‌ هەر تاكێك لە كوردستان، كە هەندێك داتا بە نزیكەیی‌ سەد هەزار دینار بۆ هەر تاكێكی‌ لێكدەدەنەوە، دڵنیام ڕێژەی‌ هەژاری‌ لە هەرێمی‌ كوردستان كەمتر نییە لە سەدا پانزە (١٥%).

بەپێی ئامارەكان، لەساڵی 2013دا، رێژەی بێكاری لەهەرێمی كوردستان بریتی بوو لە (6,5%)، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەساڵی 2014 ئەو رێژەیە گەیشتە لە (14 %)، لەساڵی 2016ش رێژەی هەژاری لەهەرێمی كوردستان بۆ لە (16%) بەرزبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا